کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ناوچەی نەڵۆسی شنۆ

14:29 - 8 رەزبەر 2721

محەممەد تەبلیغی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی نەڵۆسی شاری شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٦ـی رەزبەری ۱٤۰۰ـی هەتاوی، کاک " محەممەد تەبلیغی "پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و دڵە گەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت. کاک محەممەد ساڵی ۱۳٥۸ـی هەتاوی دێتە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و دەبێتە پێشمەڕگە؛ ناوبراو پێشمەڕگەیەکی ئازا و لێهاتوو بوو و تا ساڵی ۱۳٦٥ لە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەمێنێتەوە و دواتر لەسەر ئیزنی حیزب دەگەرێتەوە ناوخۆی ڕۆژهەڵات و تا دوایین ڕۆژەکانی تەمەنی وەفادار بە حیزب ومیللەتەکەی دەمێنێتەوە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێرای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی‌دوایی کاک" محەممەد تەبلیغی" سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.