کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نووسەرێکی کوردی بۆکانی بوو بە براوەی خەڵاتی ساڵی کتێبی کوردستان

14:43 - 8 رەزبەر 2721

خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان پێشکەش بە مامۆستا محەممەد ڕەمەزانی، نووسەری بەتوانای کورد کرا. محەممەد رەمەزانی نووسەر و وەرگێڕی بە توانای بۆکانی، خەڵاتی دووهەمین فیستیڤاڵی کتێبی ساڵی کوردستانی بە وەرگێڕان و بەرهەمە ناوازەکانی بواری ئەدەبیات بۆ خۆی مسۆگەر کرد. محەممەد ڕەمەزانی لە بواری وەرگێڕانی بەرهەمی ئەدەبی ناوێکی دیار و نووسەرێکی لێهاتوو و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردییە. ناوبراو دەرچووی کارناسی زمان و ئەدەبی ئینگلیسی زانکۆی تارانە و شارەزاییەکی باشی بەسەر دوو زمانی ئینگلیسی و فەرانسەیی‌دا هەیە و بە وەرگێڕانی کتێبی گرنگی "خشم و هیاهو" بە ناوی "هەرا و تووڕەیی" درەوشایەوە و ڕایگەیاند کە شێوازێکی نوێی لە وەرگێڕانی ئەو ڕۆمانە خوڵقاندووە.