کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی بەندکراوێکی کورد بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ

14:49 - 8 رەزبەر 2721

دەسبەسەرکراوێکی کورد دوای تەواوبوونی لێپێچینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعات سپا گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ. بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوی "ئەحەد نەجاڕ چیڕەیی" خەڵکی گوندی "دلوە دەربەند " سەر بە شاری ورمێ دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە. شایانی باسە "ئەحەد نەجاڕ" لە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتەکانی شاری ورمێ دەسبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ گرتنگەی سپای پاسداران ناسراو بە "پادگانی ڕاژان" لە شاری ورمێ.