کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کرێکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستدا

14:22 - 10 رەزبەر 2721

دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و پیرانشار لە کاتی کارکردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کەچەڵئاوا سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی ڕەسووڵ هوشەنگی لەکاتی کارکردن، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی قەبری حوسێن سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی محەممەد ڕەزگی لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستداوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کرێکارە لەکاتی کارکردن و تەکاندنی گوێز بەربوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە.