کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی "باراندێز"ی ورمێ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

17:55 - 7 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی "باراندێز" سەر بە شاری ورمێ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە. لەو پەیامەدا هاتووە ئێمە وەکوو ئەندامانی حیزبی دێموکرات پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان بەتایبەت زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی، بنەماڵەی سەربەڕزی شەهیدان، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین . هیواخوازین ئەو یەکگرتووییە ببێتە پاڵنەرێک بۆ هەڵێنانەوەی هەنگاوێکی باش و بەرچاو بۆ دەستەبەرکردنی مافە نەتەوایەتیەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.