کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی شەشەمین کۆنفرانسی کورتەچیرۆکی هەورامی لە نۆدشە

11:58 - 31 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، شەشەمین کۆبوونەوەی کورتەچیرۆکی هەورامی لە شاری نۆدشە بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەکە بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و فەرهەنگدۆستانی هەورامان لە هۆڵی کتێبخانەی شاری نۆدشە بەڕێوە چوو.

بەیاننامەی نووسینگەی کۆنفرانسەکە لەلایەن خاتوو فەرزانە مۆئمێنییەوە خوێندرایەوە.

دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان لەلایەن مەلا ئەحمەد موبارەکشاهی، بەرپرسی کتێبخانەی گشتیی شاری نۆدشەوە، ئیبراهیم شەمس سەبارەت بە ڕەوتی بەڕێوەچوونی پێنج خولی پێشووی ئەم کۆنفرانسە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

لێژنەی کۆنفرانسەکە لە نێوان ٥٥ چیرۆکی نووسراودا، ١٠ چیرۆک و لە نێوان ١٠ چیرۆکی وەرگێڕدراودا ٥ چیرۆکیان دەستنیشان کردبوو کە بەگشتی ٥ چیرۆک لەوێ خوێندرانەوە.

لە بەشی نووسینی کورتە چیرۆکدا، چیرۆکی "قانوون" لە نووسی نایب مینبەری پلەی یەکەم و چیرۆکی "بلۆقێ" لە نووسینی ئێرشاد ئەزەغ پلەی دووهەم و چیرۆکی "ئەشقی ئەوەشاریا" پلەی سێهەمیان بەدەست هێنا و لە بەشی کۆتاییدا، خەڵات و سپاسنامە پێشکەشی ئەو کەسانە کرا کە پلەی یەکەم تا سێهەمیان بەدەست هێنابوو.

بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکە بە پێدانی سپاسنامە، دەستخۆشییان لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە بەرهەمەکانی خۆیان بۆ ئەم کۆنفرانسە ناردبوو.