![](/wenekan/2016-08/559834-b73e1c2336af91423369adc3cdf6f033.jpg)
کوردستان میدیا: کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی سێمیناری یەک ڕۆژە لەژێر ناوی دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئێستا و داهاتووی ئێران، کە لە شاری فڕانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوە چوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە؛
ڕاگەیەندراوی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی سێمیناری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەژێر ناوی دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئێستا و داهاتووی ئێران، بە بەشداریی کارناسان و خاوەنبیران لە شاری فڕانکفۆرتی ئاڵمان، سێمینارێکی بەڕێوە برد.
ئەو سێمینارە لە دوو پانێلدا بە ناوی:
١ـ ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە، ئێران و ڕۆڵی نەتەوە بندەستەکان لە داهاتووی سیاسیی ئێراندا
٢ـ دەستێوەردانە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە و پێوەندی ئەو لەگەڵ سەرکوتی خەڵکی ئێران، کارەکانی خۆی دەست پێ کرد.
ئەندامانی بەشداربوو لەو دوو پانێلە جیاوەزەدا، بە شێوەیەکی گشتی پرسەکانی ئێران و ناوچە، کە بوارەکانی وەک دەستێوەردانی سیاسی و نیزامیی ڕێژیمی ئێران لە ناوچە، و پێوەندیی ئەو دەستێوەردانە لەگەڵ سەرکوتی خەڵکی ئێران، و بە تایبەت نەتەوەکانی ئێران، خستە بەر باس و شرۆڤه.
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ
٢٧ی ئاگۆستی ٢٠١٦ی زایینی