کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازار و ئەزیەتی کۆڵبەرانی کورد لە نەوسوود بەردەوامە

23:04 - 3 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: هێرش بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد لە سنووری نەوسوود، کوشتن و زەوتکردنی بارهەڵگرانی لێ کەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شوێنیک بەناوی کوتیە قەڵاگا هەڵکەوتوو لە سنووری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان، هێرشیان کردووەتە سەر کۆڵبەران و وێڕای ئازار و ئەزیەتیان، ٤ بارهەڵگریان کوشت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزەکانی رێژیم لەو هێرشەدا بۆ سەر کۆڵبەران ٨ سەر بارهەڵگر و باری ١٢ بارهەڵگریشیان زەوت کردووە.

لەو پێوەندییە و هەر لە هەمان رۆژدا لە سنووری نەوسوود هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەشار بەناوی \'\'نەعیم\'\' بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کرا.