![](/weney-mallperr/838.jpg)
كوردستان میدیا: ئەو ١٠ كۆڵبەرە كوردەی ناوچەی سەوڵاوا كە چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر كران بە هاوكاری دوو مورەی سەر بە رێژیم ئەنجام دراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٤ی گەلاوێژ ١٠ كۆڵبەری خەڵكی گوندەكانی دەرەكێو دەمەیەو لەخاڵی سنووری سەوڵاوا لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە دەستبەسەر كران.
هەنووكە دەركەوتووە كە دوو كەسی خەڵكی ئاوایی دەرەكێبەناوەكانی س . ك كوڕی محەممەد و س . م كوڕی ناسر هاوكاری پاسگای ژاڵانەیان كردووە و لە دەستگیر كردنی ئەو كۆڵبەرانەدا رۆڵی بەرچاویان هەبووە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، خەڵكی ئاوایی دەرەكێئەو دوو مورەی رێژیمیان بانگ كردووە و پێیان وتوونە دەبێدەست لەو كارە ناشایستانەیان هەڵبگرن، بەڵام ئەو دوو كەسە بەرەنگاری خەڵكی بوونەتەوە و لەپاسگای ژاڵانە سكاڵەیان لەسەر شەش كەس تۆمار كردووە.
مەلا سەلمان محەمەدیان كوڕی سەلام، موئمێن عەباسی كوڕی ئەمین، عادڵ حەسەنی كوڕی عەزیز، سەلام قادرنژاد كوڕی قاسم، ئەسحەن مەحموودی كوڕی سوبحان، نزار مەحموودی كوڕی جەماڵ، كاروان كوڕی كامیل و بایزید ناوی ٨ كەس لەو١٠ كۆڵبەرە دەستبەسەركراوانەن.
ژمارەیەك لەو ١٠ كۆڵبەرە كوردە بە شێوەی كاتی بە دانانی وەسیقە ئازاد كراون.
ئەو كۆڵبەرە كوردانە لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە لەكاتی دەستبەسەر كردنیاندا درابوونە بەرلێدان و هەروەها كەلوپەلەكانیشیان دەستی بەسەردا گیرابوو.