کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری تەڵاق لە شاری بیجار لەسەدا ٤٠ زیادی کردووە

21:39 - 12 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: رێژەی ئاماری تەڵاق لە شاری بیجار بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو لەسەدا ٤٠ زیاد و رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیش لەسەدا ٣ کەمی کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسییەتی (ادارەی ثبت احوال) بڵاوی کردووتەوە، ئەمساڵ ١٨٢ حاڵەتی تەڵاق لە شاری بیجار تۆمارکراوە کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو لەسەدا ٤٠ زیادی کردووە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوودا ١٣٥ حاڵەتی تەڵاق لە شاری بیجار تۆمارکراوە.
هەروەها ئەمساڵ ١٠٧١ حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە شارستانی بیجار تۆمار کراوە کە بە بەراورد لەگەڵ ١١٨٠ حاڵەتی ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوودا لەسەدا ٣ کەمی کردووە.
بێکاری و نەبوونی داهاتی بنەماڵەکان لە گرینگترین هۆکارەکانی چوونەسەری رێژەی تەڵاق و دابەزینی رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێران و کوردستانی ئێران دێنە ئەژمار.