کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری کوژراوانی شەڕی ناوخۆیی سووریە لە ١٤٠ هەزار کەس تێپەڕ بووە

20:38 - 27 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان، شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی سووریەدا زیاتر ١٤٠ هەزار کەس قوربانیی لێ کەوتۆتەوە.


بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریە، زیاترین کوژراوانی شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە لەگەڵ دستپێکی دانووستانەکانی ژنێڤی ٢ لە مانگی رابردوودا هاوکات بووە.
بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای شەڕ و نائارامییەکانی نێوخۆی سووریە هە تا ئێستا، ١٤٠ هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە ٧ ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.
ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی سی وسێ مانگ لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی سووریەدا هەتا ئێستا، ٤٦ هەزار و ٢٦٦ هاووڵاتیی سڤیل، کە ٧ هەزار کەسیان منداڵ و زیاتر لە ٤ هەزاریان ژنن، لەو شەڕ و نائارامییانەدا کوژراون.
هەروەها لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٧ میلیۆن کەس لە خەڵکی سووریە ئاوارە بوون، کە زیاتر لە ٢ میلیۆن کەس لەوانە نیشتەجێی وڵاتانی دراوسێ و ٥ میلیۆن کەسی دیکەش لە ناوخۆی سووریە ئاوارە بوون.
بە هۆی توندبوونی شەڕ و تێکهەڵچوونەکان و دەستڕانەگەیشتن بە ناوچەکانی سووریە، ئاماری رووداوەکان دەشێ لەو رێژەیە زیاتر بێت.