کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا هوشداری نوێ دەدات ئەو هاووڵاتییانە کە ڕەگەزنامەی ئێرانیان هەیە

21:14 - 25 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: وەزارەتی دەرەوەیی ئامریکا لە پێشنیارێکی نوێ دا سەبارەت بە ڕۆیشتنی هاووڵاتییانی ئامریکای بۆ ئێران، نیسبەت بە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە ئێران، بە تایبەتی ئەوانەی ڕەگەزنامەی دوو وڵاتی ئامریکای_ئیرانیان هەیە، هوشداری دا.

لەو پێشنیارە نوێدا کە ڕۆژی ١٤ مارس لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەیی ئامریکابلاوکراوەتەوە هاتووە، ئەو هوشدارە سەبارەت بە چوونی هاووڵاتییانی ئامریکای بۆ ئێران درێژەی بەیاننامەی پێشوویە کە لە ٢٩ ژانویە ساڵی ٢٠١٦ دەرکراوە ، کە جارێکی دیکە مەترسی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ئامریکای ، بە تایبەتی ئەو کەسانە کە ڕەگەزنامەی (تابعیت) دوو وڵاتییان هەیە دووپات کراوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، مۆرە جۆراوجۆرەکانی ڕێژیم لە ئێران ڕوانگەیەی دوژمنانەی لە هەمبەر وڵاتە یەکگرتووەکان لە پێش گرتووە، ئیڕان دوابە دوای واژوکردنی ڕێککەوتنی ناوەکی(بەرجام) لە نێوان ئێران و شەش وڵاتی زڵهێزی جیهان، لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ دەستی داوەتە ئازارو ئەشکەنجە و دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانە کە ڕەگەزنامەی ئێرانی_ئامریکاییان هەیە.

ئەو بەیاننامەیە ئەوەشی پشتڕاست کردووتەوە کە، هەرچەندە باڵوێزی سوئیس لە تاران وەکوو پارێزەری بەرژەوەندی ئامریکا کار دەکات، بەڵام ئەو باڵوێزخانەی لە توانای دا نیە هێندێک لە خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییانی ئامریکای لە ئێران دەستبەر بکات.

لە بەشێکی دیکە ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، هوشداری داوەتە ئەو هاووڵاتییانە کە دەوڵەتی ئێران ڕەگەزنامەی ئەوانە بە فەرمی ناناسێت، هەروەها ئیزن بە باڵوێزخانەی سوئیس نادات هاوکاریان بکات بۆ پشتیوانی لەو هاووڵاتییانە کە ڕەگەزنامەی ئێرانی_ئامریکایان هەیە.