کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كانگایەكی زێڕ لەناوچەی پیرانشار دۆزرایەوە

03:27 - 3 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: سێهەمین كانگای زێری ئوستانی ورمێ‌ لەئاوایی خراپەی پیرانشار دۆزرایەوە.

شەبەكەی خەبەر بڵاوی كردەوە، ئەو كانگا زێڕە كە لەئاوایی خراپەی پیرانشار دۆزراوەتەوە، ١٩٦هەزار تۆن بەردی زێڕی بە عەیاری 1.38ی تێدایە.
ئاوایی خراپە سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشارە و بەپێی دوایی سەرژمێری زیاتر لە ٥٠ بنەماڵە تێیدا ژیان بەسەر دەبەن.
ئوستانی ورمێ‌ پلەی یەكەمی لە بواری كانگای زێڕ لە ئێراندا هەیە و لەو پێوەندییەدا هاووڵاتیان ناڕەزایەتیی ئەوەیان هەیە كە ئەو سامانە بۆ پارێزگاكانی دیكەی ئێران سەرف دەكرێت.

هەر لەو پێوەندییەدا دوو كانگای دیكەی زێڕ لەشاری تیكاب بوونی هەیە. كانگای زێڕی ئاق دەرە كە لەدوای كانگای زێڕی ئیسفەهان بە دووهەمین كانگای زێڕ لەئێران دێتە ئەژمار و ساڵانە دوو تۆن و ٢٠٠گەرم زێڕی عەیار ٣گەرم لێی دەردهێندرێت.

كانگای زێڕی زەرە شوانیش هەر لە تیكابە و نزیكەی ٧میلیۆن تۆن بەردی زێڕی بە عەیاری 5 گرمی تێدایە.