![](/weney-mallperr/6622.jpg)
کوردستان میدیا: بەهۆی کۆنی و خراپ بوونی پاڵاوگەی ئاوی شاری مەهاباد، ئاوی ئەو پاڵاوگەیە بەکەڵکی خواردنەوە نایەت.
پاڵاوگەی ئاوی شاری مەهاباد لە ساڵی ١٣٤٦ دامەزراوە و پاش ٥٠ ساڵ لە دامەزرانی، نۆژەن نەکراوەتەوە و بە تەواوەتی پرتووکاوە.
هەر لەو پێوەندیەدا، هەواڵدەریی \'\'ئیسنا\'\' بڵاوی کردووەتەوە، ئاوەڕۆی بەشێک لە گوندەکانی سەرووی شاری مەهاباد دەڕژێتە ناو بەنداوی ئەو شارەوە و پێشگیری لەو کارە پێویستیی بە بوودجە هەیە.
ژمارەی دانیشتوانی شاری مەهاباد لە ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی نزیکەی ٤٠ هەزار کەس بووە و ئەو پاڵاوگەیە بۆ ئەو سەردەمە دروست کراوە، بەڵام هەنووکە ژمارەی دانیشتوانی شاری مەهاباد نزیکەی ٢٤٠ هەزار کەسە و ئەو پاڵاوگەیە توانای دابین کردنی ئاوی بۆ ئەو بڕە حەشیمەتەی نییە.