کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ بیرئانینی شەهیدانی میکۆنوس لە پێرلاشێز بەڕێوە دەچێت

16:33 - 21 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنوس لە وڵاتی فەڕانسە، لە گۆڕستانی پێرلاشێز ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بەڕێوە دەچێت.

دەفتەری نوێنەرایەتیی نێونەتەوەیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٤ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنوس دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لە گۆڕستانی پێرلاشێزی وڵاتی فەڕانسه، ڕێوڕەسمێک بەڕێوە دەبات.

کات: شەممە ١٧ی سێپتامبری ٢٠١٦ی زایینی
کاتژمێر ١٣:٣٠ لە بەردەم دەرگای سەرەکی کۆ دەبنەوە

دەفتەری نوێنەرایەتی نێونەتەوەیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
فەڕانسە