کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگركەوتنەوە لەئاوایی \"دۆڵەتوو\"ی سەردەشت خەساری ماڵی و گیانی لێ‌كەوتەوە

23:09 - 27 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەئەنجامی ئاگركەوتنەوە لەئاوایی دۆڵەتووی سەر بە بەخشیوەزنیی شاری سەردەشت ٤هاووڵاتیی تووشی سووتان بوون و ٨ بیناش لەئاگردا سووتان.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٦ی پووشپەڕ ئاوایی دۆڵەتوو تووشی ئاگركەوتنەوە بوو و بەو هۆیەوە ٤هاووڵاتیی سووتان و ٨ بینا بەتەواوەتی لەناو چوون و هەروەها دوو ماشێنی هاووڵاتیانیش لەئاگردا سووتان و ژمارەیەك مەڕ و ماڵاتیش سووتاون.
سایتی فەرمانداری سەردەشت بڵاوی كردەوە، ئەو خەسارەی كە بە هاووڵاتییان گەیشتووە نزیك بە ٦٠٠میلیۆن تمەن خەمڵێندراوە.
بەپێی دوایین لێکۆلینەوەکان ئیتسالی بەرق هۆکاری ئەو ئاگر کەوتنەوەیە بووە.
ئاوایی دۆڵەتوو سەر بە بەخشی وزنێ‌یەو لە ٥٠ كیلۆمیتری شاری سەردەشت هەڵكەوتووە.

5531.jpg