کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارودۆخی تەندروستی سێ‌ هاووڵاتیی عەرەبی دەسبەسەركراو لە ١٨ـەمین رۆژی مانگرتنیاندا، خراپە

17:23 - 31 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: سێ‌ هاوڵاتیی عەرەبی دەسبەسەركراوی ئەهوازی ماوەی ١٨رۆژە مانیان لەخواردن گرتووە و هەنووكە بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، عەلی چبیشات، سەڵمان چایان و سەید یاسین مووسەوی كە لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەهوازدا راگیراون، ماوەی ١٨ رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن.
ئەو سێ‌ هاووڵاتیە عەرەبە ماوەی ٨ مانگە لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات‌ دان و هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو سێ‌ چالاكە عەرەبە ناڕوونە.
چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهوازی رایانگەیاندووە، بڕیار بوو جەلەسەی دادگایی کردنی ئەو سێ‌ هاووڵاتییە بەم نزیكانە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی تەندروستی خراپی ئەو سێ‌ هاووڵاتییە ئێدارەی ئیتلاعاتی رێژیم پێشی بەو دادگایی كردنە گرتووە.

لەلایەكی دیكەوە ناوەندە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئێران ئیزنیان بە بنەماڵەی ئەو سێ‌ چالاكە عەرەبە نەداوە، چاویان بە رۆڵەكانیان بكەوێت.