کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بازرگانێکی چینی بە تۆمەتی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان لە دژی رێژیمی ئێران، لە بریتانیا دەسبەسەر کرا

18:23 - 16 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی بریتانیا \'\'بازرگانێکی چینی\'\'یان بە تۆمەتی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان کە لەلایەن ئەمریکا و بە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراوە، دەسبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی رادیۆ فەردا و پشت بەستن بە هەواڵدەریی بلۆمبێرگ، هاووڵاتییەکی چینی و دوو شیرکەتی ئێرانی لەلایەن ئەمریکا و بە ناردنی کەلوپەلی تایبەت به پیتاندنی ئورانیۆم بۆ رێژیمی ئێران، تۆمەتبارکران.
بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکایی، سیهای چنگ بازرگانی چینی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ رێژیمی ئێران و پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی کۆمەڵگای جیهانی، ناوەڕاست مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی بریتانیاوە دەسبەسەرکرا.
سیهای چنگ هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردنەکەی لە مانگی ژووئەن لە گرتووخانەدا بەسەر دەبات.