کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازی كۆمسیۆنی راگەیاندنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد روو بە میدیا كاران

17:04 - 17 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: كۆمیسیۆنی راگەیاندنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد یەكەم كۆبوونەوەی خۆیان بە ئامادە بوونی ژمارەیەك لەئەندامانی هەیئەتی ئامادەكاری كۆنگرە پێكهێنا.

سەعدی ئەحمەد پیرە، كەماڵ كەركەووكی، عومەر باڵەكی و رەزا كەعبی لەگەڵ كۆمیسیۆنی راگەیاندنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كۆبوونەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا قسە لەسەر داڕشتنی سیاسەتی راگەیاندنی نەتەوەیی كراوە.

لەكۆبوونەوەكەدا هەمووان تەئكیدیان لەسەر یەكخستنی خەباتی راگەیاندنی نەتەوەیی كردۆتەوە و باسیش لەگواستنەوە و شرۆڤەكردنی سەرجەم ئەو پەیام و رووداوە سیاسیانەی پەیوەندییان بە گەلی كوردەوە لە سەرجەم بەشەكانی كوردستانەوە هەیە كراوە.

ئەو كۆمیسیۆنە لە كۆتاییدا بانگەوازێكی روو بە راگەیەندكارانی هەر چوار پارچەی كوردستان بڵاو كردۆتەوە.

دەقی بانگەوازەكە بەم چەشنەیە:


بانگەوازێك لەكۆمیسیۆنی راگەیاندنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بۆ سەرجەم شارەزایانی بواری میدیا و رۆشنبیران و راگەیاندنكاران و رۆژنامەنووسانی كورد لەسەرجەم پارچەكانی كوردستان.
بەمەبەستی داڕشتنی راپۆرتێكی گشتگیر لەسەر دانانی ستراتیژیەتی نەتەوەیی بۆكاری راگەیاندن لەكوردستان، داوا لە‌بەڕێزتان دەكەین لەبارەیی ئەرك و رۆل و پەیام و ئامانجی راگەیاندنی كوردی پێشنیازاكانتان لەماوی نێوان ٧ی ئاگوست هەتا ١٢‌ی ئاگوستەوە پێشكەش بەكۆمسیۆنی راگەیاندن بكەن بەم ناونیشانەی خوارەوە:

[email protected]

[email protected]