کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باڵوێزەکانی فەلستین و عەرەبستان لە مەکزیک: دۆزی نەتەوەی کورد بە رەوا دەزانین

16:41 - 28 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: دووهەمین رۆژی فیستیڤاڵی تامی مۆرێلۆس لە وڵاتی مەکزیک بە بەشداریی بەرپرسی باڵوێزی وڵاتان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٦ رەزبەر، دووهەمین رۆژی فیستیڤاڵی ساڵانەی \'\'تامی مۆرێلۆس\'\' بە بەشداریی باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی و فەلستین لە وڵاتی مەکزیک و کۆمەڵێک لە بەرپرس و کاربەدەستی مەکزیکی، بەڕێوەچوو.
ئەمساڵ کوردستان میوانی فیستیڤاڵی تامی مۆرێلۆس بوو و دامەزراوەی \'\'جاف بۆ بڕوانامە\'\' لە دووهەمی رۆژی ئەو فیستیڤاڵەدا شەوە خوانێکی پێکهێنا و تێیدا هەر کام لە باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی و فەلستین و کۆمەڵێک کاربەدەستی مەکزیکی بەشدار بوون.
لەو فیستیڤاڵەدا ئاڵای کوردستان لە تەنیشت ئاڵای مەکزیک هەڵدرابوو.
لەو فیستیڤاڵەدا باڵوێزی فەلستین و عەرەبستان بەڕێزەوە باسیان لە کورد و کوردستان و دۆزی رەوای ئەو نەتەوە کرد و پشتیوانیی خۆیان لە بزاڤی رزگاریخوازیی نەتەوەی کورد دەربڕی.
هەروەها وەزیری گەشت و گوزاری حکوومەتی \'\'مەکزیک\'\'یش چەند قسەیەکی پێشکەش کرد و سەبارەت بە گرینگیی بەشداریی کوردستان لەو فیستیڤاڵەدا بۆ بەشداران دوا.
لەو فیستیڤاڵەدا هانا جاف وەکوو دواندەری سەرەکیی فیستیڤاڵەکە، سەبارەت بە هەوڵەکانی نەتەوەی کورد لەپێناو رزگاریی کوردستان قسەی کرد.