کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان لە لایەن زیندانیانی پارێزگای زاهێدانەوە

15:31 - 9 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: زیندانیانی گرتووخانەی نێوەندیی پارێزگای زاهیدان، سەرەڕای بەڵێن و هەڕەشەی زیندانوانەکانی ئەو گرتووخانەیە، هەڵبژاردنەکانی هەر دوو مەجلیسی خوبرەگان و شوورای ئیسلامییان بایکۆت کرد.

ماڵپەڕی چالاکانی مافی مرۆڤ و دێموکراسی لە ئێران بڵاوی کردەوە، ڕۆژی هەینی کاتژمێر ٩ی سەرلە بەیانی، مەئموورەکانی زیندانی ناوەندیی زاهیدان، داوایان لە زیندانییەکان کردبوو دەنگ بدەن، بەڵام زۆربەی زیندانییەکان ئامادە نەبوون دەنگ بدەن و گوتبوویان، بە دەیان کەس لە زیندان چاوەڕیی لە سێدارەدانن.

ئەو زیندانیانە هەروەها بە مەئموورانی زیندانیان گوتبوو، داوا لە ئێمە دەکەن دەنگ بە ئیعدام کردنی خۆمان، بە نەبوونی دەوا دەرمان لە زیندان، زۆربوونی ڕێژەی زیندانیان، دۆخی نالەباری خۆراک و بێهداشت و هەزار کێشە و گرفتی دیکە لە زیندان و نەبوونی مۆحاکمەی دادپەروەرانە لە زیندان بدەین.

زیندانوانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ چووبوونە نێو زیندان و بە وادە و بەڵێنی درۆیین، کە ئەگەر دەنگ بدەن ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانتان پێی دەدەین و پێداچوونەوە بە پەروەندەکانتان و هەوڵی کەمکردنەوەی سزاکانتان دەدەین.

مەئمووانی زیندان بۆ سێهەمین جار سەردانی ٨ بەندی نێو زیندانیان کردبوو کە زیاتر لە ٣٠٠٠ هەزار زیندانبیی تێدایە و تەنیا ٢٤ کەس دەنگیان دابوو، کە ئەوانیش لە دەستوپەیوەندییەکانی خودی ڕێژیم بە ئەژمار دێن و بە هۆی سزای جۆراوجۆر زیندانیی کراون.