کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بناری شاخەکانی شاهۆ لە ناوچەی پاوە لە ئاگردا سووتا

00:01 - 25 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: بناری شاخەکانی شاهۆ لە نزیکی شاری پاوە بۆ چەندەمین جار ئاگری گرت و لەلایەن خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی بەشێکی بەرچاو لە شاخەکانی شاهۆ نزیک گوندی هانە گەڕمەڵە لە دەورووبەری شاری پاوە لە ئاگردا سووتا و بە هاریکاری هاووڵاتییان و چالاکانی ژینگەپارێز کۆنتڕۆڵ کرا.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە ناوچەی وێمیر لە نزیکی پاوە لە ئاگردا سووتا و لەلایەن هاووڵاتیان کۆنتڕۆڵ کرا.

دانیشتوویەکی گوندی هانە گەرمەڵە لەپێوندییەکدا بە هەواڵنێری کوردستان میدیای راگەیاند: ئەو ناوچانە لەلایەن بنکە نیزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە ئاگری تێبەر دەدرێت و هاتوچۆی هاووڵاتییانیش بۆ ئەو ناوچەیە قەدەغە راگەیاندراوەو هەتا ئێستا چەندین جار هێزانە تەقەیان لە هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە کردووە.

بە وتەی هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکان، رێژیمی ئیسلامی ئێران لە رێگەی دەستوپێوندییەکانی خۆی لەو ناوچانە، دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان ئاگر تێبەر دەدات.