کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێموکرات وڵامی رەتیان بە نوێنەرانی رێبەری رێژیم دایەوە

14:31 - 5 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێموکرات پاش داخوازیی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنی رێژیم بۆ هاوکاریی لەگەڵ دەزگا ئەمنیەتیەکانی رێژیم، وڵامی رەتیان بەو هێزانە دایەوە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ رۆژی شەممە رێکەوتی ٣ی رەشەمە، هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیم لەژێر ناوی رێزلێنان لە شەهیدان، سەردانی گوندی \'\'قەرە گۆل\'\'یان لە ناوچەی \'\'چۆمی مەجید خان\'\' کردووە و بە نوێنەرایەتی رێبەری ئینقلاب لەوحی رێزلێنایان بە بنەماڵە و کەس و کاری ئەو شەهیدانە داوە.
هێزەکانی ئەمنیەتی رێژیم ئیسلامیی ئێران داوای هاوکاریان لە بنەماڵەی ئەو شەهیدانە کردووە کە هاوکاریی هێزەکانی ئەمنیەتی بکەن، بەڵام بنەماڵەی شەهیدان وڵامی رەتیان بەو هێزانە داوەتەوە.
هاووڵاتییەکی ئەو ناوچەیە بە کوردستان میدیای راگەیاند: بنەماڵەی ئەو شەهیدانە نە تەنیا لە هەمبەر ئەو کارەی رێژیم ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، بەڵکوو زیاتر لە پێشوو رق و بێزاریی خۆیان لە سیاسەتی ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکێ نانەوە رێژیم لە نێوان خەڵک و حیزبە ئازادیخوازەکان دەربڕی.
ئەو کارەی رێبەر و نوێنەری ئیتلاعات لە کاتێکدا دەکرێ کە زۆربەی دانیشتوانی گوندەکانی کوردستان کە کەس و کاریان بوونەتە قوربانیی سیاسەتە دیکتاتۆخوازانەکانی رێژیم و ساڵەنێکە لە هەموو خزمەتگوزاییەک بێ بەشن و لە کەش و دۆخی ئەمنیەتیدا دەژین.
پێشتر دانیشتوانی گوندی قەرەگۆل لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان بە رێپێوانی سیمبۆلیک بۆسەر گڵکۆی قوربانییانی ئەو کارەساتە کە لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ئەنجام درابوو، یادی ئەو شەهیدانەیان بەرز راگرت و سەری رێز و نەوازشیان بۆ دانەواندن کە پێشتر هەواڵەکانی لە \'\'کوردستان میدیا\'\'دا بڵاو کراونەتەوە.
ماوەیەک پێش ئێستاش، لە نامەیەکی خامنەییدا بۆ کەس و کاری شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگایی کوردستان لە شاری نەڵۆس سەربە شارستانی شنۆ، شەهیدانی بە فریوخواردوویی \'\'ضد انقلاب\'\' لە قەڵەم دابوو و داوای هاوکاریشی لێ کردبوون کە لەگەڵ وەڵامی \'\'نا\'\'ی ئەوان بەرەوڕوو بووەوە.
7911.jpg