کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆکان/ پشکنینی ماڵی هاووڵاتییانی گوندی قەرەگۆل لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە

21:16 - 21 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دروست کردنی فەزایەکی تۆقێنەر و ئەمنیەتی لە ناوچەی چۆمی مەجید خان دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵی دانیشتوانی گوندی قەرەگۆل لەو ناوچەیەدا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هێزەکانی ئیتلاعاتی رێژیم با هاوکاریی پاسگای قەرە مووسالیان بە دروست کردنی کەش و هەوایەکی نیزامی و ئەمنیەتی لە ناوچەی چۆمی مەجید خان، گوندی قەرە گۆلیان بە توندی خستۆتە ژێر چاوەدێریی ئەمنیەتی و بە تەواوی ملیتاریزەیان کردووە.
هاووڵاتییەکی ئەو ناوچەیە بە هەواڵنێری کوردستان میدیای راگەیاند: سەرەڕای کەش و هەوای ئەمنیەتی زاڵ و پشکنینی ماڵەکان و چاودێری کردنی هاتوچۆی خەڵکی ئەو گوندە، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان سەرەڕای کۆنترۆڵی توندی هێزەکانی رێژیم، لەسەر بەرزایی‌یەکانی ئەو ناوچەیە ئاڵای کوردستانیان هەڵکردبوو.