کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێ حورمەتیی رێژیمی ئێران بە گۆڕستانی کوردەکانی شارستانی خۆی

20:19 - 17 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییانی کوردی شارستانی خۆی لەلایەن چەندین کەسی نەناسراوەوە و لە رێگەی پێوەندیی تەلەفوونییەوە هەڕەشەیان لێکراوە کە دەبێ ئەو شارە بەجێ بێڵن.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا زۆربەی هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی شارەکی \'\'پێرێ\'\' سەربە شارستانی خۆی، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە و لە رێگەی تەلەفوونەوە هەڕەشەیان لێکراوە کە دەبێ ئەو شارە بەجێ بێڵن.
دانیشتوانی ئەو ناوچەیە لەو بڕوایە دان، ئەو کەسانە لە دەست و پێوەندییەکانی سەربە رێژیم ئیسلامیی ئێرانن و خۆیان بە ئازەری زمان ناساندووە.
بە وتەی هاووڵاتییان، ئەو دەست و پێوەندییانە رێژیمی ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر گۆڕستانی کورەکان و سەرەڕای بێ‌حورمەتی، کێلی گۆڕی مردووە کوردەکانیشیان شکاندبوو.
هاووڵاتییانی کورد بەردەوام لەلایەن رێژیمی ئێران و دەست و پێوەندییەکانییەوە ئازار دەدرێن و بێ‌حورمەتییان پێ دەکرێ.