کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ٢٦ی خەرمانان لە شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

23:36 - 16 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنوس، لە ساڵیادی تیرۆر کرانیاندا چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان، بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان، یادی شەهیدانی میکۆنوسیان بەرز ڕاگرت و تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێرانیان مەحکووم کرد.

شەقامی ئینقلاب، بازاڕی شەقامی کۆن، شەقامی سەقز و گەڕەکی دەروازەی قەبران، شەقامی سەنگینی و کۆڵانەکانی بیمارستانی کۆن، ئەو شوێنانەن کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە.

بە
بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ٢٦ی خەرمانان لە شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

بە
بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ٢٦ی خەرمانان لە شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو