کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەدڕەوشتییەکانی نێو سینمای ئێران‏ درێژەی هەیە

14:54 - 10 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: یەکێک لە دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی سینما و تەلەفزیۆنی ئێران، بە وادەی سوپێرستاری، دەستدرێژی کردە سەر کچێکی ١٩ ساڵان.

ڕۆژنامەی جوان لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە؛ یەکێک لە دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی سینما و تەلەفزیۆنی ئێران بە ناوی ب.ب پاش هەڵخەڵەتاندنی کچێکی ١٩ ساڵە و بردنی بۆ ئاپارتمانێک لە باکووری تاران، بە بیانووی بەشداری پێکردنی لە فیلمێکی سینمایی، دەستدرێژیی جینسی کردە سەر ناوبراو.

پاش بەدواداچوون و تۆمار کردنی سکاڵا و دەرکەوتنی ڕاستییەکان، دادگایەکی کۆماری ئیسلامی حوکمی ٢ ساڵ دوورخرانەوە لە پیشەی هونەریی بۆ ناوبراو بڕاندۆتەوە؛ ئەمەش لەحاڵێکدایە کە بەپێی یاساکانی ڕێژیم سزای زنا زۆر لەوە قورسترە، کە ئەمەش گومانەکانی لەسەر ئەم کەسە و دەزگای قەزایی ڕێژیم زیاتر کردووە.

ئەمە یەکەمجار نیە کە ڕووداوی لەم چەشنە لە ئێرانی ئیسلامی‏دا ڕوودەدات و پێشتریش چەندین حاڵەتی هاوشێوە بیندراوە؛ بۆ وێنە لە چەند حەوتووی ڕابردوودا، کەسێک بەناوی حەمید عێمادی بەرپرسی پرێس تیڤی ئێران، هەوڵی دەستدرێژی کردنە سەر یەکێک لە فەرمانبەرەکانی بەناوی شینا شیرانی دابوو.