![](/weney-mallperr/6016.jpg)
كوردستان میدیا: بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە زەوی و زاری سێئاوایی سەر بەشارستانی دیواندەرە نزیك بە ٨٠دونم گەنمی هاووڵاتیان سووتا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، زەوییە كشت و كاڵییەكانی ئاواییەكانی قەرەیانە، كاقولی و كەسنەزان كە سەرجەمیان گەنم بوون لەئاگردا سووتان.
هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە ئەو زەوییە سووتاوانەیان نزیك بە ٨٠دونم خەمڵاندووە.
هەر لەو پێوەندییەدا رێكەوتی ١ی گەلاوێژ سەیرانگا و دارستانەكانی دەورووبەری زەریاچەی زرێباری مەریوان لەلایەن كەسانێكی هەڵپەرەستەوە ئاگریان تێپەردرابوو.
هەموو ساڵێك لەوەرزی گەرمادا دارستان و لێرەوارەكانی كوردستان لەنێو ئاگردا دەسووتێن و لەو بارەیەوە ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران هیچ پلانێكیان بۆ بۆ پێشگیری و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم كارەساتە نیە.
ژمارەیەك لەچالاكانی ژینگەپارێز و هاووڵاتیان ئەو ئاگركەوتنانە بە رووداوێكی سروشتی نازانن، بەڵكوو لەو باوەڕەدان ئەم كارە شتێكی رێكخراو و مەبەستدارە.
بەشێكی بەرچاو لەو ئاگركەوتنانە لەلایەن هاووڵاتیان و چالاكانی ژینگە پارێزە بە بێهیچ ئیمكاناتێك، كۆنترۆڵ دەكرێو ناوەندەكانی رێژیم زۆر جار لەو بوارەدا كەمتەر خەمن.