کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری کۆیە کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١/١١/ ٢٠١٦ بەرانبەر بە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان - کۆیە، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان کرد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بەڕاگرتنی خۆلەکێک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر وتاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکیەتیی نیشتمانی لە لایەن ڕێبەر سەید برایم ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) خوێندرایەوە.
پاشان وتاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن مامۆستا سەرکەوت ڕەسوول قایمقامی کۆیە پێشکەش کرا.
دواتر ئامادە بووان چوونە گۆڕستانی کەکۆن لە شاری کۆیە و تاجەگۆڵینەیان لە سەر گۆڕی شەهید جەعفەر عەبدلواحێد دانا.
لە ڕێوڕەسمەدا بروسکەی ماتەمینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خوێندرایەوە و محەممەدنەزیف قادری تاجەگووڵینەی حیزبی دێموکراتی لە سەر گڵگۆی شەهید جەعفەر عەبولواحید دانا.

بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستاندا