کوردستان میدیا: دارستان و لێڕەوارەکانی ناوچەی سەرشیوی مەریوان، لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەر درا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، دارستان و لێڕەوار و ژینگەی ناوچەی \'\'سەرشیو\'\'ی مەریوان، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراووە لە ئاگردا سووتان.
بەپێی ئەم راپۆرتە ئەو ئاگرە هەتا رۆژی دواتری بەردەوام بووە و لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانەوە بە هاوکاریی هاووڵاتییان پاش پانزە کاتژمێر کۆنترۆل کراوە.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراو ئاگریان لەو دارستانانە بەرداوە و هاووڵاتییان لەو بڕوایە دان کە دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانن، دەستیان لەو ئاگرکەوتنەوانەدا هەیە.
لەسەرەتای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا لانی کەم ١١ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی دەوروبەری مەریوان و سەوڵاوا رووی داوە.