کوردستان میدیا: بەهائەدین نەورۆزی، هونەرمەند وگۆرانیبێژی ناوداری کورد لە پارێزگای سنە، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵدەریی نێو خۆیی یەکان، هونەرمەندی ناودار و ناسراوی کورد بەهائردین نەورۆزی، شەوی هەینی رێکەوتی ٢٥ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، پاش چەند ساڵ خزمەت بە فەرهەنگ وهونەری کوردی بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەهائەدین نەورۆزی کە تووشی نەخۆشیی شەکرە ببوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەندی کورد، بەهائەدین نەورۆزی ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بوو و پاشان سەرقاڵی مۆسیقای کوردی و بە تایبەت گۆرانی ئەردەڵانی بوو و لەو ماوەی تەمەنیدا خزمەتێکی گەورەی بە هونەری ئەو ناوچەیە کرد.