کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی رێژیم لە پیرانشار، هاووڵاتییەک لاقێکی لە دەست دا

15:21 - 8 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: تەقینەوەی مینە چێنراوەکان لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە پیرانشار، کەم ئەندام بوونی هاووڵاتییەکی سڤیلی لێ کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'سۆفی محەممەد مستەفا نژاد\'\' تەمەن ٦٥ ساڵ، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٧ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە نزیک گوندی \'\'دربکە\'\'ی ناوچەی پیرانشار لاقێكی لە دەست دا.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو رووداوە لە مەیدانی تیری رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە نزیک گوندی \'\'دربکە\'\'ی پیرانشار هاتووەتە ئاراوە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئیستا بەهۆی تەقینەوەی مین ١٠ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران بریندار، یان کەمەندام بوون.