کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

توندتربوونەوە فەزای ئەمنیەتیی شاری ئورمیە لە بەرەبەری نەورۆز

18:14 - 29 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامی، ئەمنیەتی و لیباس شەخسییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران شاری ئورمیەیان تەنیوە و پێش بە کۆبوونەوە چەند کەسییەکان لەو شارەدا دەگرن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی رێژیم و لێپرسراوانی ئەو حکوومەتە بە زیاتر نزیکبوونەوە نەورۆز و نوێ‌بوونەوەی ساڵی کوردی، لە هەوڵی پێشگیری کردن لە کردنەوەی ئاگری نەورۆز و بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکانی ئەو بۆنە نەتەوەیی‌یە لە کوردستان دان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: لە زۆربەی گوند و ناوچەکانی دەوروبەری ئورمیە پێشوازی لە نەورۆز کراوە و خەڵک بە بڵاو کردنەوەی شیرینی و پیرۆزبایی کردن لە یەکتر ئەو بۆنە نەتەوەیی‌یەیان بەرز راگرتووە.
ئەمە لە کاتێکدا بووە کە هێزەکانی رێژیم و لیباس شەخسییەکان لە رێگای جۆراوجۆرەوە وەکوو هەڵگرتنەوەی وێنە لە بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکان و خولقادندنی کەش و دۆخی ئەمنیەتی لە هەوڵی تێکدانی رێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ناوچە جیاجیاکانی ئورمیەدا بوون.
پێشوازیی خەڵکی کوردستان لە نەورۆز لە حاڵێکدا کە رێژیمی ئیسلامیی ئێران ماوەی زیاتر لە یەک مانگە لە هەوڵی کەمڕەنگکردنەوەی ئەو بۆنە نەتەوەیی‌یە لە نێو خەڵک دایە و لە رێگای جۆراوجۆرەوە وەکوو هەڕەشەی گرتن و کوشتن و دروست کردنی فەزای ئەمنیەتی، لە هەوڵی پێشگیری لەو رێوڕەسمانە دایە.