کوردستان میدیا: گرژی و ئاڵۆزییەکانی شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی 1ی ڕه‌شه‌مه، كاتژمێر ٤ی ئێوارە، له چوارڕێیانی ئازاده‌گان کاتێک یه‌كێک له كاندیداكانی ڕێژیم به‌ناوی سه‌لیم زه‌هرابی به ماشینی گرانقیمهت دروشمی دەدا، بووه هۆی تووڕه‌یی خەڵک و خه‌ڵكێكی زۆر بۆ كوتان‌و لێدانی ئه‌م كاندیدایه هێرشیان كرده سه‌ر خۆی‌و رێكلامچییهكانی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزێكی زۆری ڕێژیمی لێ بوو ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه زۆر زوو له لایه‌ن رێژیمه‌وه كۆتایی پێ هات.
هەواڵنێری ماڵپەڕێ کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە دواتر بە هۆی ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌كانی ڕێژیم خه‌ڵكه‌كه به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان دایه دروشم دان و سووكایه‌تیان به‌و كاندیدایه‌ی ڕێژیم کرد.
له شاری سه‌قز، بێكاری‌و بێپاره‌یی و گرانی هاوار دەکات و ئەوەش لە کاتێکدایە کە كاندیداكانی ڕێژیم به گرانترین ماشینهكانهوه دروشم ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئێمه‌ش لە چینی هه‌ژارانین و ئه‌م كارانه‌یان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه خه‌ڵک زۆر لێیان بێزار بێن.
هەروەها لە شاری ئیلام لە کاتی مونازرەی نێوان کاندیداکانی ڕێژیم شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان لایەنگرانەکانیان دروست بوو و دواتر لە لایەن هێزەکانری ڕێژیمە کۆتایی پێهات.
لەو پێوەندییەدا، کاندیداکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران بۆ شانۆگەری لە زانستگەی ئازادیی ورمێ مونازرەیەکیان بەڕێوە برد کە لەو مونازرانەدا هێرشیان کردە سەر عەلی لاریجانی و بە ڕێفۆرمیستیان لە قەڵەم دا.
لە بەشێكی ئەو مونازەیەدا، عابید فەتاحی مۆرەی پاڵێوراوی ڕێژیم سەربارەت بە کێشەی گۆلی ورمێ هێرشی کردە سەر حەسەن ڕوحانی و گوتی کە سەکۆماری پێشوو زیاتر هەوڵی زیندووکردنەوەی گۆلی ورمێی دا ئەوەش لەکاتێکدایە کە حەسەن روحانی لە دروشمەکانی خۆیدا باسی لە زیندووکردنەوەی گۆلی ورمێ دەکرد بەڵام دوای سێ ساڵ تا ئێستاش ناوبراو نەهاتووەتە ئەو پارێزگایە.
هەروەها نوێنەری پاوە و هەورامانیش کە بۆ پڕۆپاگەندای درۆیین چوبووە شارۆچکەی شمشێر، لە لایەن خەڵکی ئەو شارۆچکەوە بە تەماتە هێرشی کراوەتە سەر و پێیان گوتووە کە ئێمە هیچمان ناوێت.
لە بەرەبەری شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی دەهەمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پاڵێوراوانی ڕێژیم دەپڕژێنە سەر هەموو لایەنێک و بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگدان لە هەڕ شێوازێک کەڵک وەردەگرن.