کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکڕای تەلەفوون و تۆڕەکانی پێوندی گرتن لە شاری کامیاران پچڕاون

15:20 - 10 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا:تێکڕای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تۆڕەکانی پێوەندی گرتن بەهۆکارێکی ناڕوون لە شاری کامیاران پچڕاون.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٩ی رەزبەرەوە، تێکڕای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تۆڕەکانی پێوەندی گرتن وەکوو موخابرات، ئۆپراتۆرەکانی ئێرانسێڵ و ئیعتباری و دایمی، ئینترنێت، تەلەفوونەکانی نێو ماڵان، لە شارستانی کامیاران پچڕاون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری پچڕانی تۆڕەکانی پێوەندی گرتن لە شاری کامیاراندا ناڕوون ماوەتەوە.