کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکڕای زبڵەکانی نێو گۆلی زرێبار و دەوروبەری کۆکرانەوە

14:43 - 30 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: گرووپێک لە ژینگەپارێزانی کورد لە شارەکانی مەریوان، سنه، قوڕوە و کامیاران لە هەڵمەتێکدا تێکڕای زبڵەکانی گۆلی زرێباریان کۆکردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتووە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، پارێزەرانی سروشتی کوردستان و هاووڵاتییانی مەریوانی لە هەوڵێکی ژینگەپارێزیدا گۆلی زرێباریان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

ئەو گرووپە کۆمەڵیک هاووڵاتیی و چالاکی ژینگەپارێزی لە شارەکان سنه، کامیاران و قوروەی لە پارێزگای سنەدا لەخۆ گرتبوو و لە هەوڵێکی خۆڕسک و نیشتمانیدا تێکڕای زبڵەکانی گۆلی زرێباریان خڕ کردەوە.

ئەو هەڵمەتە ژینگە پارێزییە لە ژێر دروشمی \'\'زبڵی کەمتر، ژیانی باشتر\'\' بەڕێوەچوو.