![](/weney-mallperr/6202.jpg)
كوردستان میدیا: تەرمی مامۆستا \'\'شێركۆ بێكەس\'\' شاعیری كۆچكردووی كورد لەشاری سلێمانی و لە پاركی ئازادی بە خاک سپێردرا.
سەر لە بەیانیی رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢١ی گەلاوێژ، تەرمی مامۆستا بێكەس دوای ئەوەی كە رۆژێك پێشتر لە رێگای فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیەندرایەوە ئەو شارە، لەشاری سلێمانی لە رێوڕەسمێکدا بەخاک سپێردرا.
رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، شێركۆ بێكەس شاعیری نیشتمانپەروەری كورد بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی قوڕگ، لە كاتێكدا كەلە نەخۆشخانەیەكی شاری ستۆكهۆڵم پێتەختی وڵاتی سوێد، لە ژێر چاودێریی پزیشكیدا بوو، ماڵئاویی لە ژیان كرد.
شاعیری كۆچكردوو خاوەنی چەندین بەرهەمی شیعرییە و زۆرینەی شیعرەكانی بۆ زمانەكانی فارسی و توركی و ئینگلیزی و سوێدی و ئاڵمانی و چەندین زمانی دیکە وەرگێردراون و هەروەها چەندین خەڵاتی پێ بەخشراوە، یەكێك لەو خەڵاتانەش خەڵاتی توخۆلسكیە لەساڵی ١٩٨٨ كە خەڵاتێكی نێودەوڵەتییە بۆ شاعیرە نوێخوازەكان.
مامۆستا شێركۆ داواشیكردبوو، لەدوای خۆی ساڵانە خەڵاتێك بەناوی بێكەس تەرخان بكرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری هەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەو خەڵاتەش لەو میراتە بدرێت كە بەجێی دەهێڵێت.