کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەرمی هاووڵاتییەکی کورد لە شەقامەکانی شاری پاوە دۆزرایەوە

12:38 - 1 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: تەرمی لاوێکی ٢٦ ساڵەی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە یەکێک لە مەیدانەکانی شاری پاوە دۆزرایەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣٠ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، تەرمی لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە مەیدانی مەولەویی شاری پاوە کە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە گیانی لە دەست دابوو، دۆزرایەوە.
ئەو هاووڵاتییە ناوی \'\'ف ــ م\'\'یە و خەڵکی گوندی \'\'زەردۆیی\'\'ی سەربە شاری پاوەیە و بەکار هێنانی مادەی هۆشبەر هۆکاری گیان لەدەست دانی ناوبراو راگەیەنراوە.
لە چەند ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە شوێنە گشتییەکانی شاری پاوە رووی لە زیاد بوون کردووە.
لەو پێوەندییەدا چالاکێکی بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: تەمەنی بەکارهێنانی جگەرە و قلیانی ئاوی لە شاری پاوەدا بۆ ١٤ ساڵ دابەزیوە و لە زۆربەی قوتابخانە ناوەندی و دواناوەندییەکانی ئەو شارە بە بەکارهێنانی جگەرە زیادی کردووە\'\'.
ئەو چالاکە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێ، وتیشی: هەنووکە لە زۆربەی قاوەخانە و قلیان فرۆشییەکانی شاری پاوەدا دیاردەی کڕین و فرۆشتن و تەنانەت بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریش بووەتە دیاردەی باو. وەکوو نموونە دەتوانین ئاماژە قاوەخانەکانی ترمیناڵی کۆنی کرماشان، بلوار، دەرەنیشە و زەمین شاری بکەین.