کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەشکیلاتی نهێنیی ڕەبەت و مەهاباد پەیامی هاوخەمیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد

16:52 - 5 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەکانی ڕەبەت و مەهاباد پەیامی هاوخەمیی خۆیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهید ڕەحیم گەرگولی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەکانی ڕەبەت و مەهاباد لە دوو پەیامی جیاوازدا پرسە و هاوخەمیی خۆیان بۆ لە دەست‌دانی پێشمەرگەی قارەمان شەهید ڕەحیم عەبدوڵڵا نژاد ناوسراو بە شەهید ڕەحیم گەرگولی ئاراستەی حیزبی دێموکرات و هاوسەنگەرانی کرد و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ شەهیدانی دێموکرات نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکان:

په‌یامی هاوده‌ردی ئه‌ندامانی حیزب له‌ ره‌به‌ت‎


بەناوی خودای گەورە ،بەداخ و کەسەرێکی زۆروە ئاگادار کراینەوە کە پێشمەرگەیەکی دیکەش گیانی پاکی فیدای ئازادی کوردستان کرد.

بەبۆنەی شەهید بوونی هاورێ تێکوشەرمان کاک رەحیم گەرگۆلی سەرەخۆشی خومان ئاراستی هەموو خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەکەین. ئێمە ئەندامانی نهێنی حیزب لە شاری رەبەت بە شەهید بوون و ئێعدام چاوترسێن نابین؛ با دوژمن باش بزانێ زیاتر لە جاران وەفاداری رێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران دەبین.

٣ رەزبەری ٢٧١٦ کوردی
ئەندامانی نهێنی شاری رەبەت


په‌یامی هاوده‌ردی ئه‌ندامانی حیزب له‌ مەهاباد

بـە بــۆنەی شــەهید کرانی شـەهیدی ڕێگــای ڕزگاری، خەباتگێڕی ماندوونەناس، کۆڵ نەدرو لە خۆبوردوی نێو مەتەرێزی شەرەف، ڕۆڵەی خۆشەویستی گەل ونەتەوە، شەهید ڕەحیم گەرگولی سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەموو کادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی سەربەرزی شەهید ڕەحیم بە تایبەتی و هەموو
خەڵکی بەشەڕەفی کورد بەگشتی دەکەین.

سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری
و
سەرشۆڕی بۆ نەیارانی نەتەوەی کورد