کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوە لە مەهاباد ٩ قوربانیی لێ کەوتەوە

22:41 - 18 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: تەقینەوەی گاز لە گەڕەکێکی شاری مەهاباد، گیان لە دەستدانی دوو هاووڵاتیی و برینداربوونی حەوت کەسی دیکەشی لێ کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی راپۆرتی کوردستان میدیا، شەوی شەممە رێکەوتی ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، تەقینەوەی گاز لە \'\'گەڕەکی شارۆچکەی کارمەندان\'\'ی مەهاباد گیانی دوو منداڵی ستاند و حەوت هاووڵاتیی دیکەش بە توندی بریندار بوون.
هۆکاری ئەو تەقینەوەیە نەشتیی گازی دیترمی ئەو ماڵە راگەیەنراوە.
بەپێی ئاماری پزیشکیی یاسایی پارێزگای ئورمیە، تەنیا لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ٦٨ هاووڵاتی بە هۆی سووتانەوە گیانیان لە دەست داوە و گازگرتووییش گیانی ٢٦ هاووڵاتیی لەو پارێزگایەدا ستاندووە.