کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەی گاز لە سەقز ٣ برینداری لێکەوتەوە

15:25 - 24 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی نەشتیی گاز و لە ئەنجامدا روودانی تەقینەوە لە ماڵی هاووڵاتییەکی سەقزیدا، خانووەکەی تێکڕووخا و ٣ کەسیش بریندار بوو.


رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، نەشتیی گاز بووە هۆی روودانی تەقینەوە لە ماڵی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز و لە ئەنجامدا خانووی ئەو هاووڵاتییە بە تەواوەتی تێکڕووخا و ٣ کەسیش بریندار بوون کە یەکێیان رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ماڵپەڕی تەسنیم بڵاوی کردەوە ئەو تەقینەوە خانووەکانی دەوروبەریشی تووشی زیان کردووە و شووشەی تێکڕای ئەو ماڵانەی شکاندووە.
هەروەها سەرلە بەیانیی رۆژی سێ‌شەممە ٢٣ی رەزبەر لە شاری نەڵۆس سەربە شارستانی شنۆ، تەقینەوەی گاز خانوویەکی بە تەواوەتی تێک رووخاند.
ئەو تەقینەوە لە چێشتخانەی خانووەکە رووی دا کە بووە هۆی داڕمانی تەواوی چێشتخانەکە، بەڵام هیچ خەسارێکی گیانیی بەدواوە نەبوو.
پێشتریش لە رێکەوتی ٧ی خەرمانانی ئەمساڵ بەهۆی تەقینەوەی گاز لە گەڕەکی بەهارانی شاری سەقز، ٢ بینا بە تەواوەتی تێکڕووخان و ٤ کەسیش بریندار بوون.