کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەی گاز لە سەقز گیانی دوو منداڵی ستاند

17:18 - 25 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی نەشتیی گاز و تەقینەوە لە شاری سەقز دوو منداڵ بەهۆی سووتانەوە گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە لە گەڕەکی بەهارستانی شاری سەقز، تەقینەوەیەک رووی دا و دوو منداڵ بەهۆی سووتانەوە گیانیان لە دەست دا.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو دوو منداڵە بەهۆی زیادبوونی رێژەی سووتانەکەیان و درەنگ گەیشتنی هێزەکانی فریاکەوتن، گیانیان لە دەست داوە.
لەم پیوەندییەدا پێشتریش رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی تەقینەوەی گاز و داڕمانی خانوویەک لە گوندی \'\'گردیگلان\'\'ی شاری سەقز، ٧ ئەندامی بنەماڵەیەک بوونە قوربانی.
لەو رووداوەدا \'\'مستەفا یەنگیجە\'\' تەمەن ٢٥ ساڵ گیانی لە دەست دا و ٦ ئەندامی دیکەی بنەماڵەکە بریندار بوون.