کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جمینی زەوی لەناوچەی چاڵدوران خەساری بە دوو ئاوایی گەیاند

17:37 - 2 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: جمینی زەوی لە٢ ئاوایی ناوچەی چاڵدوران خەساری بە بیناكانی ١٢٠ بنەماڵە گەیاند.

بینای ئاواییەكانی بغڵچی و مەخموور بە هۆی جمینی زەوییەوە ٣٠% هەتا ٩٠% خەسارییان پێ‌گەیشتووە و لەو پێوەندییەدا ١٢٠ بنەماڵە ئاوارە بوونە.
ماوەیەك لەمەوبەریش ئاوایی گوگردی سەر بە بەخشی قوتوری شاری خوی بە هۆی بارینی زۆر و لافاوەوە، دەورووبەرەكەی تووشی جمینی زەوی ببوو و بەشێك لەدیواری بینا كۆنەكانیش رۆچووبوون و ٤٤٩ بنەماڵەش مەترسیان لەسەر بوو.
ئاوایی گوگرد لە ٢٥ كیلۆمیتری بەخشی قوتور و ٣٠ كیلۆمیتری شارستانی خۆی هەڵكەوتووە و ئەو ئاواییە هەنووكە مەترسیی لەسەرە و لێپرسراوانی رێژیمیش لەو پێوەندییەدا كەمتر خەمن.

لەو پێوەندییەدا هاووڵاتییەكی ئەو ئاواییە بەهەواڵدەریی ئیسنای راگەیاندبوو، ماوەی زیاتر لە ٥ ساڵە بەرپرسانی رێژیم بەڵێنی نۆژەن كردنەوەی بیناكانیان بە دانیشتوانی ئاوایی گوگرد داوە و هەتا ئێستا هیچ شتێكیان جێبەجێ‌نەكردووە.