کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەلەسەی دادگایی كردنی برایانی كوردپوور دوا خرا

15:47 - 13 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: جەلەسەی دادگایی كردنی مەسعوود و خوسرەو كوردپوور دوو رۆژنامەنووسی كوردی دەسبەسەركراو لە رۆژی دیاری كراوی خۆیدا بەڕێوە نەچوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بڕیار بوو رۆژی شەممە رێكەوتی ١٢‌ی گەلاوێژ جەلەسەی دادگایی كردنی برایانی كوردپوور لە دادگای ئینقلاب‌ی شاری مەهاباد بە بەشداری پارێزەرەكانی بەڕێوە بچێت.
ئەو دادگایی كردنە لەو رۆژەدا بەڕێوە نەچووە و لەو پێوەندییەدا كەماڵ حوسێنی رۆژنامەنووس وتی: بڕیارە دادگایی كردنەكە رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٤‌ی گەلاوێژ بەڕێوە بچێت و هۆكاری ئەو دواخرانەشی گەڕاندەوە بۆ ئامادە نەبوونی یەكێك لەپارێزەرەكانی برایانی كوردپوور لە دادگادا.
بڕیار بوو مەسعوود و خوسرەو كوردپوور دوو رۆژنامەنووسی دەسبەسەركراوی كورد دوای تێپەڕینی چوار مانگ لەناڕوونی دۆسییەكانیان، لە ١٢‌ی مانگی گەلاوێژدا دادگایی بكرێن.
برایانی كوردپوور رێكەوتی ١٧و ١٩ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لەشاری مەهاباد دەسبەسەر كران و دوای سێ حەفتە راگرتنیان لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا رێكەوتی ٨ی خاكەلێوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لەورمێ راگوێزران.

هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٥ی پووشپەڕ برایانی كوردپوور دوای ١١١رۆژ دەسبەسەركران، بۆ گرتووخانەی شاری مەهاباد راگوێزران.
ا