کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەلەسەی دادگایی كردنی برایانی كوردپوور لەشاری مەهاباد، بەڕێوە دەچێت

18:53 - 1 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: مەسعوود و خوسرەو كوردپوور دوو رۆژنامەنووسی دەسبەسەركراوی كورد دوای تێپەڕینی چوار مانگ لەناڕوونی دۆسییەكانیان، لەمانگی گەلاوێژدا دادگایی دەكرێن.

مەسعوود و خوسرەو كوردپوور رۆژنامەنووس و لەچالاكانی مافی مرۆڤ رێكەوتی ١٢ی بانەمەڕ لەدادگای ئینقلابی شاری مەهاباد جەلەسەی دادگایی كردنیان بەڕێوە دەچێت.

هەر لەو پێوەندییە سایتی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، ئەو دوو رۆژنامەنووسە كوردە بەتۆمەتی پروپاگەندە بە دژی نیزام دەسبەسەر كراون.

برایانی كوردپوور رێكەوتی ١٧و ١٩ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لەشاری مەهاباد دەسبەسەر كران و دوای سێ حەفتە راگرتنیان لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا رێكەوتی ٨ی خاكەلێوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لەورمێ راگوێزران.

هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٥ی پووشپەڕ برایانی كوردپوور دوای ١١١رۆژ دەسبەسەركران، بۆ گرتووخانەی شاری مەهاباد راگوێزران.