کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حاجی سۆفی "عەبدوڵڵا حەکیمی" کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی سەرشیوی سەقز کۆچی دوایی کرد

18:18 - 16 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، حاجی سۆفی "عەبدوڵڵا حەکیمی" کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی سەرشیوی سەقز لە تەمەنی ١١٨ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە سەردەمی کۆماری کوردستان لەگەڵ ئاغاوەت و دەستڕۆییشتووکانی ناوچەی سەرشیو، یارمەتیی ماڵیی بۆ حیزب و کۆماری کوردستان کۆ کردبووەوە.

حاجی سۆفی "عەبدوڵڵا" لە سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران، کەسێکی جێگای متمانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەتایبەت شەهید کاک "قادرخانی سوڵتانپەنا" بوو. ناوبراو لە گەیاندنی نامە و ڕاسپاردەکانی حیزبدا بۆ نێو شار و دێهاتەکانی سەرشیوی سەقز زۆر دڵسۆزانە کاری کردووە و لە گەیاندنی زانیاریی دروست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆڵی چالاکی گێڕاوە.

حاجی سۆفی "عەبدوڵڵا" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە لە گۆرستانی گوندی "کانیکەوە"ی سەقز بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی سۆفی "عەبدوڵڵا" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.