کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوكمی ئێعدام کردنی چوار هاووڵاتیی عەرەب بە خۆیان و بنەماڵەكانیان راگەیەندرا

23:11 - 26 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: حوكمی ئێعدامی چوار هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازی دوای تەئید لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی رێژیمی ئێرانەوە بە خۆیان و بنەماڵەكانیان راگەیەندرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، چوار هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازی بەناوەكانی عەبدولڕەزا ئەمیر خەنفارە، غازی عەباسی، عەبدولئەمیر موجەدەمی و شەهاب عەباسی مانگی گەلاوێژی ساڵی 1391 لەلایەن دادگای ئیقلابی شاری ئەهوازە حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا.

ئەو حوكمە چەند رۆژ لەمەوبەر بەمەبەستی جێبەجێ‌كردنی بە بنەماڵەی ئەو چوار دەسبەسەرە راگەیەندراوە.
ئەو چوار هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیی و دەزگا قەزاییەكانی رێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی محاربە و مفسد و فی الارض بە ئێعدام مەحكووم كراون.

هەنووكە بنەماڵەی ئەو چوار هاووڵاتییە عەرەبە داواییان لەرێكخراوە بەشەر دۆستانەكان كردووە كە بەهانای رۆڵەكانیانەوە بچن.