![](/weney-mallperr/13985.jpg)
کوردستان میدیا: لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی وڵاتی یەمەن و پشتیوانی و دەستێوەردانی ڕێژیمی ئێران لەو شەڕەدا، حووسییەکانی یەمەن بە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ مەحکووم کران.
بەپێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ، میلیشا حووسییەکان لە شاری یەمەن، شار، گوند و جادەکانیان مینڕێژ کردووە، هەربۆیەش لە لایەن ئەو ڕێکخراوەیەوە بە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ مەحکووم کراون.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، میلیشا حووسییەکان هەزاران مین و کەرەستەی تەقینەوەی دیکەیان لەو ناوچانەی ئازاد کراون داناوەتەوە.
حووسییەکان لە پارێزگاکانی عەدەن، ئێبین لحەج و مارب، هەزاران مینی دژەنەفەر و کەرەستەی دیکەی تەقینەوەیان لە شوێنەکانی نیشتەجێبوونی خەڵک داناوەتەوە، کە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە خەڵکی سڤیل ببنە قوربانی.
چاودێری مافی مرۆڤ لە درێژەدا ڕایگەیاندووە؛ بە هۆی ئەوەیکە نەقشەی ئەو شوێنانەی کە مینڕێژ کراون لە بەردەستدا نیە، دۆزینەوە و پاککردنەوەی ئەو شوێنانە دژاوە بووە.
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی یەمەن بە پشتیوانیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان، پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و ئەو ڕێژیمە لە بواری پەروەردە و ڕاهێنانی نیزامی و هەروەها لە بواری چەکوچۆڵەوە پشتیوانی لە حووسییەکانی سەربە عەلیعەبدوڵڵا ساڵح دەکات.
پاش لابردنی عەلی عەبدوڵـڵا ساڵح و بە دەسەڵات گەیشتنی عەبد ڕەبە مەنسوور هادی، سەرکۆماری نوێی یەمەن، ڕێژیمی ئێران بەردەوام بە شێوە جۆراوجۆرەکان لە ڕێگەی گرووپە میلیشیاکان و پشتیوانی لەو گرووپانە، لە هەوڵی دەستێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتەدا بووه.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران لە چوارچێوەی یارمەتیی چەکوچۆڵ، ئابووری، ڕاهێنانی نیزامیی ئەندامانی گرووپە میلیشیاکان و هەروەها زیادکردنی باندە سیخوڕییەکان لە وڵاتانی ناوچەکەدا، بەڕوونی بەرچاو دەکەوێت.