کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حكوومەتی فەڕانسە رێژیمی سووریەی بە بەكارهێنانی چەكی کیمیایی تاوانبار كرد

17:37 - 12 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: حكوومەتی فەرانسە بە شێوەی فەرمیی رێژیمی بەشار ئەسەدی بە بەكارهێنانی چەكی شیمیایی لەدژی هاووڵاتیانی سڤیل تاوانبار كرد.
دەوڵەتی فەرانسە رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١١ی خەرمانان رایگەیاند، كۆمەڵێك وێنە و بەڵگەمان لایە كە سەڵمێنەری ئەوەن، بەشار ئەسەد كەڵكی لەچەكی شیمیایی وەرگرتووە و بەو هۆیەوە ژمارەیەكی بەرچاو لەهاووڵاتیان بوونەتە قوربانیی.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٣ی خەرمانان پارلمانی فەرانسە هەڵوێستی وڵاتەكەی لەمەڕ ئەو چەكە شیمیایانە روون بكاتەوە.
پێشتریش جان كری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رێژیمی سووریەی بە تاوانی بەكار هێنانی چەكی شیمیایی مەحكووم كردبوو.
هەر دوو وڵاتی ئێران و رووسیە هەتا ئێستا زۆر بە توندی پشتیوانی خۆیان لە بەشار ئەسەد دەربڕیوە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردۆتەوە، ئەگەر هێرش بكرێتە سەر سووریە ئەوە كۆتایی بەكێشەكانی رۆژهەڵاتی ناڤین دێت، چونكە ئەو هێرشانە كۆتایی بەدەست تێوەردانەكانی رێژیمی ئێران لەكاروباری ناوچەدا دەهێنێت.
باراك ئۆباما سەركۆماری ویلایەتە یەكگرتووەكانیش لەگەڵ هێرش بۆ سەر سووریە رەزامەندی خۆی دەربڕیوە و ئەو بڕیارەی بۆ كۆنگرەی وڵاتەكەی ناردووە.