کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوکمی ١٠ ساڵ سزای زیندان بۆ هاووڵاتییەکی کورد بڕایەوە

16:44 - 6 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە مانگی رابردوودا هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی \'\'ئیندر قاژ\'\'ی سەربە شارستانی مەهاباد، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'سامرەند فەرهمەندی\'\' تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی کامیل، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی \'\'ئەمنیەتی\'\' ئەو سزایەی بە سەردا سەپاوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی ٢٠ رۆز پاش تەییدکرانی ئەو حوکمە، دەتوانێ ناڕەزایەتیی خۆی لەهەمبەر ئەو حوکمە دەرببڕێ و داوای پێداچوونەوە بکات.
هەتا ئێستا سامرەند فەرەهمەندی چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کراوە.